شاندی هەرێم گەیشتەوە بەغدا

شاندی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتەوە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " شیعە دەیەوێت تا رۆژی پێنج شەممە پرۆژە یاسای بودجە تێپەرێنێت.

بۆ پشکی کوردیش شیعە پێشنیاری کردووە کە رۆژانە هەرێم ٦٦٠ هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بکات و بەرامبەر ئەوە حکومەتی عێراق پشکی هەرێم بەتەواوی بنێرێت و خەرجی کۆمپانیاکانی بواری نەوتیش بدات بە هەرێم.

وەفدەکە هەمان وەفدە کە پێشتر گفتوگۆیان لەگەڵ نوێنەرانی شیعە و سونە کردبوو لە بەغدا. 




PM:07:57:16/03/2021