کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز و پشووی هەفتەی داهاتوو راگەیەندرا

لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ و ٢٣ ی ئازاردا کە رۆژی جەژنی نەورۆز و پشوەکانی ئەو جەژنەیە کەشوهەوا ئاسایی و هەتاوی دەبێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانییە لەبارەی کەشوهەوای شارەکانی باشووری کوردستانەوە رایگەیاند لە رۆژی ٢٠ ی ئازارەوە تا ٢٤ ئازار ئاسمان ساماڵی و کەشوهەوا هەتاوی دەبێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بەلآم بە پێچەوانەی ئەم رۆژانەوە لە ٢٤ ی ئازارەوە کەشوهەوا باراناوی دەبێت بۆ ماوەی چوار رۆژ.

ئەمڕۆش پێنج شەممە کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە کە کەشوهەوای سبەی هەینی هەتاوی دەبێت.





PM:02:59:18/03/2021