لەبارەی ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕوونکردنەوە دەدرێت

تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت" كە رۆژی شەممەی داهاتوو پشوو نییەو دەوام ئاساییە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاگاداری بەڕێوەبەر و دەستەی كارگێڕی گشت نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەكاتەوە كە ڕۆژی شەممە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١، لەدام و دەزگاكانی تەندروستی دەوام ئاسایی دەبێت". 

ئەمەش لە كاتێكدایە، ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی پشووەكانی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە پشووی فەرمی راگەیاند.


PM:07:35:18/03/2021