نووسینگەی تاڵەبانی لەسەر گفتوگۆکانی نێوان هەرێم‌و بەغدا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

نووسینگەی سەرۆکی شاندی دانوستاندنکار، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند " ھە‌فتە‌ی داھاتوو شاندی هەرێم دووبارە دەچنەوە بۆ بە‌غدا، بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی بودجە".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سە‌‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی سە‌رۆكی شاندی دانوستاندنکاری هەرێم لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد" چاوە‌ڕێن ئەو دە‌قەی لە کۆبوونەوەی ١٩ی مانگ لە لیژنەی دارایی پەسەندکراوە،‌ لەگەڵ کۆی یاساکە‌ لە‌ دانیشتنی ھە‌فتە‌ی داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا پە‌سەند بكرێت".

سەمیر هەورامی ئەوەش دەخاتەڕوو کە قوباد تاڵەبانی درێژە‌ بە‌ ھە‌وڵە‌كانی دە‌دات بۆ تێپەڕاندنی ئە‌و دە‌قە‌ی رێككە‌وتنی لە‌سە‌ر كراوە‌.

ئەمڕۆ جارێکی تر گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا گەڕایەوە خاڵی سەرەتا دوای ئەوە ئەمڕۆ ئەو گفتوگۆیانە شکستی خوارد.



PM:10:46:20/03/2021