ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و نێچیرڤان بارزانی بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ ٢١ی ئازار سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێم لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق و پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داو لە پەیوەندییەکەدا هیوای تێپەڕاندنی کێشەکانیان خواستووە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ مسته‌فا كازمیه‌وه‌ پێگه‌یشت، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزباییی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای جه‌ژنێكی ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكی خۆشی بۆ به‌ڕێزیان و گه‌لی كوردستان خواست.

لای خۆیه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییان و هیوای ئارامی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی بۆ عێراق خواست.


PM:02:33:21/03/2021