لەکەرکوک موقتەدا هێزی خۆی نمایش دەکات

وەک بەدەنگەوە هاتنێکی سەرکردەکەیان، شیعەکانی کەرکوک ئەمرۆ لەناو شاردا نمایشێکی سەربازیان کرد وەک هەنگاوێک بۆ بەگژداچوونەوەی داعش.
ئەو نمایشە کە لە شەقامی ئەتلەس ئەنجامیان دا ژمارەیەک لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر بەجلی سەربازی و بەچەکی سووکەوە بەو شەقامەی شارەکەدا نمایشیان کرد.
شێخ رەعد سەخەری نوێنەری موقتەدا وتی " عێراق بەهەلومەرجێکی قورسدا تێپەڕدەبێت، ئەم نمایشەشمان بۆ ئەوەیە کە هاوڵاتیانی کەرکوک دڵنیا بکەیەنەوە کە ئێمە داکۆکی لەکەرکوک دەکەین و رووبەرووی داعش و هەموو ئەوانەش دەبینە کە یارمەتیان دەدەن".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە رەنگە گەورەبوونی ئەم هێزە چەکدارەی موقتەدا لەکەرکوک لە ئایندەدا سەرئێشە بۆ ئیدارەی کەرکوک و هێزی پێشمەرگە دورست بکات.
ئەم نمایشە سەربازییەی ئەم هێزەی سەدر لەکەرکوک کە بەسەرایای ( ئاشتی ) خۆیان ناوزەد کردووە وەک بەدەنگەوەچوونێکی ئەو بانگەشەیەیە کە ئەمرۆ لەسەرتاسەری عێراق لە شارە شیعەکان ئەنجامیان داوە.  
 



PM:01:12:21/06/2014