نرخی نەوت دادەبەزێت
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ ی ئازار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بە بەراورد بە دوێنێ لە بازاڕی جیهانی نەوت لە دابەزیندایە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٣ دۆلار و ٦٢ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٦٤ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو، بەم پێیە برنت بە رێژەی -١% دابەزیووە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٠ دۆلار و ٥٣ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٦١ دۆلار و ٤٤ سەنتە.
هەرچەندە نەوت کەمێک دابەزیووە، بەلآم بە شێوەیەکی گشتی بە بەراورد بە سەردەمی سەرەتای کۆرۆنا هێشتا نرخی هەردوو جۆرەکە بەرزە.
AM:10:47:22/03/2021