هەورامان گەچێنەیی: نەورۆز نەجەژنەو نە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە

سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە دەڵێت" نە نەورۆز جەژنە و نە هیچ پەیوەندیەکی بە قەومی کوردەوە هەیە".

لە پۆستێکدا "هەر زۆر بە کورتی و پوختی"  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەورامان گەچێنەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، نووسیوویەتی " بڕواداران تەنهاو تەنها دوو جەژنیان هەیە، جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان، و هەردوکیشیان لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە بۆمان دیاری کراوە."

لە درێژەی پۆستەکەیدا گەچێنەیی کە یەکێکە لە قوربانییەکانی هەڵبجەی شەهید و ژمارەیەکی بەرچاوی کەسوکاری لە کیمیابارانی هەڵبجەدا شەهید بوون، دەڵێت " نەورۆزیش نە جەژنەو نەهیچ پەیوەندی بە قەومی کوردەوە هەیە."

ئەم لێدوانەی هەورامان گەچێنەیی مشتومڕی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووەو بۆتە جێگای رەخنەی ناوەندێکی زۆری خەڵکی کورد. 



PM:01:07:22/03/2021