نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی زیاتری تۆماكرد، لە خوار ٦٣ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلارو ١٤ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٨ دۆلارو ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٨٠ سەنت بوو، هاوكات نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە ٦٠ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشرا. 


PM:07:55:23/03/2021