وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە" عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".
عەدنان دەرجال، یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی عێراقە و تەمەنی 60 ساڵە، لە 1977 لە یانەی زەورای عێراقی دەرکەوت، دوای ئەوەش بۆ یانەکانی تەلەبە و ئەلرەشید یارییکردووە، لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی عێراقیش لە 1978 تاوەکو 1990 لە هەڵبژاردەی خوار تەمەنی 23 ساڵان و هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق یارییکردووە.
پرۆفایلی عەدنان دەرجال:
عەدنان دەرجال مەتەر جاسم
لە 1959 لە بەغدا لە دایکبووە
بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزشیدا هەیە
راهێنەری یانەی سیلییەی قەتەری بووە
راهێنەری یانەی ئەلعەرەبی قەتەری بووە
راهێنەری یانەی سەددی قەتەری بووە
راهێنەری یانەی ئەلشیمالی قەتەری بووە
لە 1994 راهێنەری یانەی جەوییەی عێراقی بووە
لە 1991 تاوەکو 1993 جێگری سەرۆکی یانەی ئەلرەشید بووە
لە 1990 تاوەکو 1993 ئەمینداری گشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بووە
لە 1991 تاوەکو 1993 راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بووە
لە 1991 راهێنەری هەڵبژاردەی بەغدا بووە
لە 1979 پلەی یەکەمی لە پاڵەوانێتی جیهانی سەربازیدا بەدەستهێناوە لە کوەیت
لە 1979 جامی کەنداوی بردووەتەوە
لە 1984 جامی کەنداوی لە مەسقەت بەدەستهێناوە
چەندین نازناوی دیکەی تاکەکەسی و بە کۆمەڵی وەک یاریزان و راهێنەر لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا بەدەستهێناوە