نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤ ی ئازار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، هەفتەی رابردوو نرخی برنت بۆ هەر بەرمیلێک لەسەر ٦٥ دۆلارەوە بوو، هەروەها خاوی ئەمەریکی لەسەرو ٦٠ دۆلارەوە بوو، ئێستا هەردووکیان نرخەکانیان نزیکەی ٥ دۆلار دابەزیوون.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٠ دۆلار و ٧٨ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٦٠ دۆلار و ٧٩ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٥٧ دۆلارو ٧٧ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٥٧ دۆلار و ٧٦ سەنت بوو.

رێکخراوی روونبین کە رێکخراوێکی تایبەتی نەوتە و ئۆفیسی سەرەکی لە هەولێرە، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێنێتەوە بۆ مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا بەتایبەت پاش ئەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا ڕێکارەکانیان توندتر کردووەتەوە، هەروەها خاویی لە دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا. ئەمە جگە لە بەرزی بەهای دۆلار هۆکارێکی ترە.  




AM:08:34:24/03/2021