وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ده‌رگای قوتابخانه‌كانی پۆلی یه‌ك تا ١١ ی ئاماده‌یی به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه، ته‌نها خوێندنی قۆناغی ١٢ ی ئاماده‌یی نەبێت کە به‌رده‌وام ده‌بن لە خوێندن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەگەریدا،عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگەیاند " له‌م قۆناغه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و راپۆرتی ره‌وشی ته‌ندروستی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌ی كردوه داتا و ئاماره‌كان ڕوو له‌هه‌ڵكشانن، بۆیه پۆلی ١٢ ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه‌ی خوێندن، به‌ڵام ده‌رگای قوتابخانه‌كانی پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی تا ١١ی ئاماده‌یی به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه و پشوه‌كه‌یان بۆ درێژده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان پاش ماوه‌یه‌كی دیكه كۆبونه‌وه ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ته‌ندروستی بڕیاری دیكه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌رده‌كات.
دوێنێ وەزیری تەندروستی د. سامان بەرزنجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دۆخی خراپ و هەڵکشانی کۆرۆنای لە هەرێم راگەیاند.