نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخەکەی لە ئاستێکی نزمدا بوو، بەلآم لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بەرزبوەو، لە ئێستادا بەراورد بە یانییەکەی نرخەکەی زیاتر لە ٤ دۆلار بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانییەکەی بە ٦٠ دۆلار و ٤٩ سەنت بوو، بەم پێیەش ئەمڕۆ نەوتی برنت بە رێژەی ٦% بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی بە ٥٧ دۆلار و ٧٦ سەنت بوو، بەم پێیەش بە رێژەی ٦% بەرزبۆتەوە.

 

PM:09:51:24/03/2021