نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ ٢٦ ی ئازار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بە بەراورد بە دوێنێ نرخێکی نوێی تۆمار کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ لە دوا داخستندا بە ٦١ دۆلارو ٩٥ سەنت بوو، بەم پێیە بە رێژەی ١% بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٩ دۆلار و ٣٦ سەنتە، دوێنێ لە دوا داخستندا بە ٥٨ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو، بەم پێیە بەرێژەی ١.٣% بەربۆتەوە.
AM:09:43:26/03/2021