نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
ئەمشەو هەینی ٢٦ ی ئازار بە پێچەوانەی بەیانیەوە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦١ دۆلارو ٩٥ سەنت بوو، بەم پێیەش نرخەکەی بەرێژەی ٣.٩٥% بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٦٠ دۆلار و ٧٣ سەنتە، لە دوا داخستندا ٥٨ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو، بەم پێیەش ئەمڕۆ بەرێژەی ٣.٧٦% بەرزبۆتەوە
PM:10:53:26/03/2021