نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٦٤ دۆلارى تێپەڕاند.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلارو ٥٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٠ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:08:55:27/03/2021