نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ ی ئازار نرخی نەوت بەتایبەتی جۆری خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٦٠ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا ٥٨ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو، بەم پێیە بە رێژەی ٣% بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەتی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٤٣ سەنتە، لە دوا داخستنیشدا هەر لە هەمان نرخەوە نزیک بووە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو کەشتیە گەورەوەیە هەیە کە چەند رۆژێکە لە بەندەری سویس لە میسر رێگای هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان و بازرگانییەکانی تری گرتووە بە بەندەرەکەدا تێپەڕن، کەشتیەکە تایوانییە، درێژیەکەی ٤٠٠ مەتر و پانییەکەی ٥٩ مەترەو باری ٢٢٤ تەنی هەڵگرتووەو لە سێ شەممەی رابردووە لە دەربەندەکە گیری خواردووە، لە ئێستادا پێشبینی دەربازبوونی ئەو کەشتیە ناکرێت و هەر بۆیە نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزبۆتەوە.
AM:09:12:28/03/2021