مالیکی پاسەوانەکانی تاڵەبانی رەوانەی بەرەكانی شەڕ دەكات

نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی جوولەی بە دوو فەوجی پاسەوانانی تاڵەبانی کردووە تا بەشداری شەڕ داعش لە فەلوجە بكەن.

سەرچاوەکە لە بەغداوە بە باسنیوزی راگەیاند، مالیکی فەرمانی بە دوو فەوجی سەر بە لیوای یەک و دووی سەرۆکایەتی کۆمار کردووە، کە هەموو سەربازەکانی کوردن و کاریان پاراستن و بەرگریکردنە لە جەلال تاڵەبانی و کۆشکەکانی سەرۆکایەتی بۆ ئەوەی یەکێکیان بەرەو ناوچەی مەعبودییەی سەر بە فەلوجە بجولێت و ئەوەی دیکەیان بچێتە ناوچەی مەحموودییەی باشووری عێراق.

سەرچاوەکە زیاتر وتی سەربازان و ئەفسەرانی هەردوو فەوجەکە پەیوەندییان بە سەرکردایەتی یەکێتی کردووە، بۆ ئەوەی بچنە ژێر باری ئەو فەرمانەی مالیکی یاخود نا؟، لە سلێمانییەوە فەرمانیان پێکراوە کە دەبێت پابەندی فەرمانەکانی مالیکی بن و بەپێی فەرمانەکانی ئەو جولە بکەن.



PM:04:27:21/06/2014