لە بەشێكی زۆری عیراق ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بەبۆنەی یادی ١٥ی شەعبان پشووی فەرمی لەبەشێک لە دامودەزگا حکومییەکانی عیراق راگەیەندرا.

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی عیراق، سبەینێ دووشەممە ٢٨ی ئازار لە هەریەک لە پارێزگای میسان و دیوانییە و کەربەلا و دیالە و نەجەف و واست و چەند پارێزگایەكی دیكە پشووی فەرمی دەبێت.

هاوکات لای خۆشیەوە، یوسف ئیبراهیم، وتەبێژی قایمقامیەتی خانەقین لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" سبەی دووشەممە بە بۆنەی لەدایکبوونی ئیمامێکی شیعەکان لە شاری خانەقین پشووی فەرمییە".

وتیشی" هۆكاری دیاریکردنی سبەینێ وەک پشووی فەرمی، یادی لەدایكبوونی ئیمام مەهدی ئیمامی دوازدەیەمی شیعەكان و زیارەتی شەعبانییەیە".


PM:04:51:28/03/2021