نرخی نەوت بەربەرزی ماوەتەوە

ئەمشەو یەک شەممە ٢٨ ی ئازار تا ئێستا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بە بەرزی ماونەتەوە.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٤٣ سەنتە، بەیانیش هەمان نرخی تۆما کرد.

هەرچی نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، نرخی یەک بەرمیل بە ٦٠ دۆلار و ٧٣ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٥٨ دۆلار و ٤٧ سەنت بوو. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو کەشتیە گەورەوەیە هەیە کە چەند رۆژێکە لە بەندەری سویس لە میسر رێگای هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان و بازرگانییەکانی تری گرتووە بە بەندەرەکەدا تێپەڕن، کەشتیەکە تایوانییە، درێژیەکەی ٤٠٠ مەتر و پانییەکەی ٥٩ مەترەو باری ٢٢٤ تەنی هەڵگرتووەو لە سێ شەممەی رابردووە لە دەربەندەکە گیری خواردووە، لە ئێستادا پێشبینی دەربازبوونی ئەو کەشتیە ناکرێت و هەر بۆیە نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزبۆتەوە.  





PM:11:57:28/03/2021