بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماكرد، لە خوار ٦٤ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلارو ١٦ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلارو ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕابردوو نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کەئەوەش بەرزترین ئاست بوو لە ماوەی زیاتر لەیەک ساڵی ڕابردوو.