ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری بەسەردانێكی فەرمی گه‌یشته وڵاتی فەڕه‌نسا، بڕیارە سبەی سێشەممە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزێ کۆبێتەوە.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به بانگهێشتى فه‌رمي ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رك کۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردبوو" هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن".
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵپەڕی (سپی میدیا)، وەک یەکەم ماڵپەڕی کوردی هەواڵی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەڕەنسا و ئەو کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکرۆن بڵاوکردەوە.