نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا
ئەمڕۆ سێ شەممە ٣٠ ی ئازار لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا، هەرچەندە کەمێک نرخی دابەزیووە، بەلآم بەشێوەیەکی گشتی نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت، برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ٧٢ سەنتە، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦١ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو.
پێشبینی دەکرا لەگەڵ کردنەوەی دەربەندی سویس لە دوای داخستنی بەهۆی کەشتیە تایلەندیە گەورەکەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی نرخەکە بەرزە.
AM:08:55:30/03/2021