نووسینگەی سەرۆکی حکومەت راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی رووداوێکی هاتوچۆوە لە وڵاتی کرواتیا کە چەند کوردێکی باکور بوونەتە قوربانی، سەرۆکی حکومەت هەرێم راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە. 

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا  ، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون . وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان ، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن. 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان



AM:09:26:30/03/2021