ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەواوی مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی (٢٠٢١)ی پەسەندکرد

لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەواوی مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی (٢٠٢١)ی پەسەندکرد.

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ کۆی مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەندکرد و دانیشتنەکە کۆتایی هات.

هاوکات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنەکەدا بەزۆرینەی دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی‌ پەرلەماندا لە ٧ی‌ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا بەو مەرجەی‌ کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی‌ پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی ٢١٥ پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.


PM:11:36:31/03/2021