بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماكرد، لە خوار ٦٤ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلارو ٤ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلارو ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە مانگی ئازار و نیسانی ساڵی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.