لە عێراق ٣٧ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٠١٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٧ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ١٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٥٣٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٨٥٦ هەزار و ٩٣٩ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٣٦٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٧٦٤ هەزارو ٩٦ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:15:01/04/2021