نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
ئەمشەو پێنج شەممە ١ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و یان خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، ئەمەش دوای بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئۆپێک پلاس دێت.
ئەمشەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٤ سەنت بوو. بەمەش بەرێژی ٣% نرخەکەی بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٥٩ دۆلار و ١٦ سەنت بوو، بەم پێیە بەرێژەی ٣.٥٨% نرخەکەی بەرزبۆتەوە.
بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت.
PM:10:54:01/04/2021