نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٤ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتیی داخستندا بە ٥٩ دۆلار و ١٦ سەنت بوو.


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت.  



AM:09:57:02/04/2021