دادوەری دادگاییکردنی سەدام حسێن بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

محەمەد عورەیبی دادوەری دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووی عێراق سەددام حوسێن لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە دادوەر محەمەد عورەیبی، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە  بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دۆخی تەندروستی تەواو تێکچووەو، کۆچی دواییکردووە.

ئەو دادوەرە لە ساڵی ١٩٦٩ لە بەغدا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە بەشی یاسای زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و لە ساڵی 1992 خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە. 

لە ساڵی 2000 بووەتە دادوەر لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و لە مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٤، سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی رووخاوی، لەسەر تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دادگایی کردووە.



PM:10:00:02/04/2021