نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە

نرخی نەوت ئەمشەو هەینی ٢ ی نیسان هاوشێوەی بەیانی بە بەرزی ماوەتەوەو، بەتایبەتی نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٣٠ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٥٩ دۆلار و ١٦ سەنت بوو. بەم پێیە ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بە رێژەی ٣.٦٢% بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٤ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت.  





PM:11:26:02/04/2021