کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان نیگەرانین و بە گرنگییەوە چاودێری روداوەکانی سلێمانی دەکەن".

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە شاری هەولێر لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ئێمە بە نیگەرانییەوە چاودێریی روداوەکانی سلێمانی دەکەین کە وادیارە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان دەستگیردەکرێن.

شەوی ١ی ئەم مانگە ئاسایشی سلێمانی لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازیان دەستپێکرد و ژمارەیەک هاوڕەگەزخوازیان دەستگیرکرد.


PM:04:15:03/04/2021