ڕۆحانی دوای شکستەکەی ئێران بەئەرجەنتین هاتە دەنگ


ئاژانسی فارس بڵاوی کردەوە دوای ئەو شکستەی ئێران بەرامبەر ئەرجەنتین لە خولەکی ٩١ دا توشی هات {حەسەن ڕۆحانی} سەرۆک کۆماری ئێران دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان ئەرجەنتین وئێران پەیامێکی ئاراستەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران کردووەو پێی ڕایگەیاندوون ئەگەر چی ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی ئێمە نەبوو باڵام شایستەی ئەو شکستە نەبووین ، لە یاریەکەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردوو یارییەکی باشیان ئەنجام دا.

ئا/ شاهۆ فایق



AM:02:35:22/06/2014