نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە ٤ ی نیسان، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، خاوی ئەمەریکی و برنت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەرزدەبێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٤ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٥٩ دۆلار و ٦١ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت.  




AM:09:13:04/04/2021