نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٤ ی نیسان نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ هەزار و ٢٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار و ١٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٢٥ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٧٥ هەزار دینارە.



AM:10:25:04/04/2021