لە مانگی نیسان لە هەرێمی کوردستان سێ رۆژ پشوو رادەگەیەنرێت.
بەگوێرەی خشتەی پشوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٩ ی نیسان رۆژی روخانی رژێمی پێشووی عێراق، پشووی فەرمی لەسەرتاسەری عێراقە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
هەروەها رۆژی ١٤ی نیسان یادی ئەنفالە کە رژێمی دیکتاتۆری پێشوو زیاتر لە ١٨٢ هەزار هاوڵاتی مەدەنی و بێ دیفاعی لەناوبرد، ئەم رۆژەش لە رۆژ ژمێری هەرێمی کوردستان پشووە.
هەروەها سەری ساڵی ئێزیدییەکان کە سێهەم چوار شەممەی مانگی نیسان و دەکەوێتە ٢١ ی ئەم مانگە، بۆ پێکهاتەی ئێزدییەکان وەک پشووی فەرمی دیاریکراوە.