" سپی " ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەکاتەوە
ماڵپەڕی " سپی " ناوی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بازنەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە کە ١٢ کاندیدە.
بەپێی ئەو لیستەی دەستی ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ١٢ بەربژێری کاندید کردوووە بۆ هەڵبژاردنی بازنەی سلێمانی کە شەشیان پیاون و شەشەکەی دیان ژنن.
پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین پێنج بازنەیەو ١٨ کورسییە.
پارێزگای هەولێر چوار بازنەیەو ١٥ کورسییە.
پارێزگای دهۆک سێ بازنەیەو ١١ کورسییە.
بڕیارە ٢٠٢١/١٠/١٠ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.
PM:11:20:04/04/2021