نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نیسان نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی بەرچاوی تۆماكرد، لەخوار ٦٤ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلارو ١٩ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلارو ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٤ دۆلار و ١٨ سەنت بوو، هاوكات نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە ٦٠ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشرا.


PM:07:35:05/04/2021