کەمێک پێش ئێستا نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی بەشێوەیەکی خێرا دابەزی، لەخوار ٦٢ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦١ دۆلارو ٥٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٧ دۆلارو ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت.