نێچیرڤان بارزانی: دەبێت مالیكی دەست لەكاربكشێتەوە

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، بۆ چارەسەركردنی دۆخی عێراق دەبێت نووری مالیكی دەستلەكاربكێشێتەوە.
سەرۆك حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی NBCی ئەمریكی رایگەیاند "دەبێت مالیكی دەستلەكاربكیشێتەوە، لەبەرئەوەی ئەگەر ئەو لەو پۆستە بمێنێتەوە كێشەكان بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەڕۆن‌و هیچ چارەسەرێك نادۆزرێتەوە".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەش دەخاتەڕوو كە 6 مانگ پێش ئێستا نووری مالیكی ئاگادركردووەتەوە لە هێرشی گرو‌وپە چەكدارەكان، بەڵام گوێی پێ نەداوە.



AM:10:47:22/06/2014