نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

لە دوو رۆژی داهاتوودا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، بەلآم ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ ی نیسان سەرلەنوێ نرخەکەی بەرزدەبێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ١٥ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٩ دۆلارو ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە دوا داخستندا بە ٥٨ دۆلار و ٦٥ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت. 



AM:09:09:06/04/2021