زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا حەوت هەزارو ٣٠٠ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، حەوت هەزارو ٣٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزارو ٢٢٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٨٨٧ هەزار و ٢٩١ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٥٣٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٧٨٩ هەزارو ٤٢٤ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:02:06/04/2021