نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمشەو سێ شەممە ٦ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی هاوشێوەی بەیانی بەرزەو کەمێکش نرخەکەی زیاتر هەڵکشاوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٧٩ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ١٥ سەنت  بوو، بەمەش نرخەکەی بەرێژەی ١.٦% بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٥٩ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٥٨ دۆلارو ٦٥ سەنت بوو، بەمەش نرخەکەی بەرێژەی ١.٦% بەرزبۆتەوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت. 





PM:11:08:06/04/2021