دووبارە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لە سەرو ٦٣ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلارو هەشت سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلارو ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت. 


AM:09:13:07/04/2021