وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەشت هەزارو ٣٣١ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، هەشت هەزارو ٣٣١ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزارو ٢٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٨٩٥ هەزار و ٦٢٢ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٥٧٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٧٩٤ هەزارو ٤٤٤ كەسیان چاكبونەتەوە.