نرخی نەوت دادەبەزێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕی جیهانی نەوتدا دابەزینی بە خۆوە بینی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٢ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ١٦ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٩ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٥٩ دۆلارو ٧٢ سەنت بوو.

هەرچەندە ئۆپێک پلاس لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوەکەدا بڕیار درا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت. 



AM:09:08:08/04/2021