وردەکاری بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەکرێتەوە..( دۆکۆمێنت )

وردەکاری دەنگەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق، لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاودەکرێتەوە کە لە پێنج بازنە پێکهاتووە.

بەپێی ئەو دۆکۆمێنتانەی کۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردنی کە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە پێنج بازنەی هەڵبژاردن پێکدێت.

بازنەی یەکەم باکوری سلێمانی، لەگەڵ قەزای شارباژێڕ و ناحیەکانی و، قەزای چوارتا و ناحیەکانی دەگرێتەوە، ژمارەی دەنگدەر ٢٧٣ هەزار و ٨٤١ دەنگەدەرەو ٤ کورسی هەیە.

بازنەی ژمارە دوو کە باشوری قەزای ناوەندی سلێمانی و قەزای قەرەداغ و ناحیەکانی و، قەزای بازیان و ناحیەکانی و عەرەبتیش دەگرێتەوەو، ٣٤١ هەزار و ١٥٢ دەنگدەری هەیەو سێ کورسییە.

بازنەی سێ کە هەڵبجەی شەهید و ناحیەکانی و، قەزای سەید سادق و ناحیەکانی و، قەزای پێنجوێن و ناحیەکانی دەگرێتەوەو، ٢١٣ هەزار و ٧٨٤ دەنگدەرەو، ژمارەی کورسیەکانی ٣ کورسییە.

بازنەی چوارەم قەزای پشدەرو ناحیەکانی و، قەزای رانیەو ناحیەکانی و، قەزای دوکان و ناحیەکانی دەگرێتەوەو، ژمارەی دەنگدەرانی ٢٨٢ هەزار و ٣٤١ کەسەو، ژمارەی کورسیەکانی ٤ کورسییە.

بازنەی پێنجەم قەزای کەلار و ناحیەکانی و، قەزای کفری و ناحیەکانی و، قەزای دەربەندیخان و ناحیەکانی و، قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەگرێتەوەو ژمارەی دەنگدەر ٢٥٠ هەزار و ٧٦٣ دەنگدەرەو، ژمارەی کورسیەکانی ٤ کورسییە.


   
 

PM:02:14:08/04/2021