لە عێراق ٣٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزارو ٨١٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو حەوت هەزارو ٨١٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٨٨٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٩٠٣ هەزار و ٤٣٩ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٦٠٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٧٩٩ هەزارو ٣٢٧ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:10:08/04/2021