نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمشەو پێنج شەممە ٨ ی نیسان نرخی نەوت بە پێچەوانەی بەیانییەوە بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکیەوە بەرزدەبێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوت برنت بە ٦٣ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بە ٦٢ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٩ دۆلار و  ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی لە کاتی کردنەوەدا بە ٥١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلاسەوە هەیە کە بڕیار درا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت. 
 

PM:11:46:08/04/2021