نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە ڕێژەیەک دابەزی لە خوار ٦٤ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلارو ١٥ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلارو ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلاسەوە هەیە کە بڕیار درا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت. 


AM:08:55:09/04/2021